جێگری هیزی قودسی سپا لە دیداری ئەوڕۆی بەرپرسانی حکومی و باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ ڕێبەری ئیران ئامادە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش درۆ و دەنگۆی میدیاگەلی عێبری، سەردار فەلاح‌زادە جێگری هیزی قودسی سپا لە دیداری ئەوڕۆی بەرپرسانی حکومی و باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری ئیران ئامادە بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو هەندێک میدیای زایۆنی دەنگۆی شەهیدبوونی سەردار فەلاح‌زادەیان لە هێرشی تیرۆریستیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان‌ـیان بڵاوکردبۆوە.