هاوکات لەگەڵ هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئیسرائیل لەسەر دەسپێکی شەڕی بەربڵاو لە دژی حزبوڵڵا بەڵام ترس کەوتووەتە دڵی ئیسرائیلییەکانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیاکانی ئیسرائیل سەبارەت بە دەسپێکی شەڕی بەربڵاو لە دژی حزبوڵڵا هۆشدایی دەدەن.

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاند: ئەگەر شەڕ دەست پێبکەین ئایا توانی بەرەنگار بوونەوەی مووشەک و درۆنەکانی حزبوڵڵامان هەیە؟

ئەو سەرچاوەگەلە وتیان: ئەگەر شەڕ دەست پێبکەین ئایا ئەرتەشی لێک ترازوای ئێمە توانی کردنەوەی بەرەیەکی دیکە لە دژی دوژمنی بەهێزمانی هەیە؟ ئایا توانی ئاڵۆزی ئابووریامن هەیە؟ ئەگەر ئیرانییەکان بێنە کایەوە چ بکەین؟

میدیاکانی ئیسرائیل پێیان وایە هیچ لۆژیکێک لە پشت هێرشی زەوینی بۆ سەر باکوور نییە و بە ئاماژە بە نەترسانی حەسەن نەسروڵڵا لە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل لە دۆخی ئاڵۆزی چەک و تەقەمەنی ئەو ڕژێمە هەواڵیان دا.