باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەویە ئەنجومەنی ئاسایش وتی: کردنە ئامانجی هەزاران کەس، پێشێل کران ئاشكرای بڕیارنامەکانی هاوپەیوەند بە پاراستنی خەڵکی سڤیلە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە تەقینەوەکانی لوبنان لە لایەن ئیسرائیلەوە وتی: کردنە ئامانجی هەزاران کەس لە خەڵک لە بەیرووت هەوڵێکی ئاشکرای تیرۆریستی و پێشێل کرانی بەرچاوی مافی نێودەوڵەتی بەتایبەتی مافی مرۆڤە و هەروەها پێشێل کرانی ئاشكرای بڕیارنامە جیاوازەکانی ئەو ئەنجومەنە بەتایبەتی بڕیارنامەکانی هاوپەیوەند بە پاراستنی خەڵکی سڤیلە.

ناوبراو درێژەی دا: کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندیترین شێوە ئەو هیرشە نامرۆڤانەگەلە ئیدانە دەکات و سەرەخۆشی لە گەلی لوبنان دەکات.

هەروەها وتی هێرش بۆ سەر باڵوێزی ئێران لە لوبنان پێشێل کرانی ئاشكرای مافی نێودەوڵەتی و یاساکانی دیپلۆماتیکە. پارێزەری لە فەرمانەرە دیپلۆماتەکان یەک لە بنەماکانی پێوەندی نێودەوڵەتییە. .

درێژەی دا: ئیران بە شێوەی جیدی هێرش بۆ سەر باڵوێزەکەی لە لوبنان شوێنگیری دەکات و بە مافی خۆی دەزانێت بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان لە ئەو بارەوە هەوڵ بدات. بەداخەوە ئەنجومەنی ئاسایش هەمبەر هێرش بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکانی ئێران لە لوبنان و سووریا بێدەنگی راگرتووە. بەڵام ئێمە سەبارەت بە لێکەوتەکانی ئەو چالاکییە ئاژاوەگێرانەیەی ئیسرائیل هۆشداریی دەدەین و ڕایدەگەیێنین ئێم ەبۆ پاراستنی ئاشتی و دانوستانەکانی ئاگربڕی غەززە بەردەوام دان بەخۆدانان دەگیرنە پێش.