ڕێبەری ئێران جەختیان کرد: ئەگەر ئۆمەتی ئیسلامی هێزی ناوخۆیی خۆی بخاتە گەڕ، ئیسرائیل لە ناودڵی کۆمەڵگای ئیسلامی دەسڕدرێتەوە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە بەرپرسانی حکومی و باڵیۆزی وڵاتانی ئیسلامی بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و ئیمام جەعفەر سادیق (د.خ) لەگەڵ ڕێبەری ئێران کۆبوونەوە.دیق (صلی الله علیه وسلم)، کۆمەڵێک بەرپرسی حکومی و باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی و میوان لە سی و هەشتەمین کۆنفرانسی یەکگرتوویی کە چەند خولەکێک لەمەوبەر لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی بەڕێوەچوو.

ڕێبەری ئێران لە ئەو دیدارەدا جەختیان کرد: ئەگەری ئۆممەتی ئیسلامی هێزی ناوخۆیی خۆی بخاتە گەڕ ئیسرائیل لە ناودڵی کۆمەڵگای ئیسلامی دەسڕدرێتەوە.

هەروەها وتیان: یەکێک لە گەورەترین وانە نەبەوییەکان دروست کردنی ئۆمەت و پێکهێنانی ئۆمەتی ئیسلامییە، جیهانی ئیسلام ئەمڕۆ پێویستی بە وانەیەک هەیە.

ڕێبەری ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دەوڵەتەکان دەتوانن لە بواری پێکهێنانی ئۆمەتی ئیسلامی یارمەتیدەر بن، وتی: ئالبەت ئەنگێزە لە حکومەتەکاندا زۆر بەهێز نییە و کەسایەتییە تایبەتەکانی وڵاتانی ئیسلامی دەتوانن ئەو ئەنگێزە بەهێز بکەنەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئەگەر بۆ ماوەی دە ساڵ سەرجەم چاپەمەنییەکانی جیهانی ئیسلام لەسەر یرکگرتنی موسڵمانان جەخت بکەن و شاعێرەکان شێعر بنووسم و شرۆڤەکاران شرۆڤە بکەن. مامۆستایانی زانکۆ شی بکەنەوە و زانایانی ئایینی حوکم بدەن، بێ گومان لە ماوەی ئەو دە ساڵەدا دۆخەکە یەکسەر دەگۆڕدرێت. گەلان کە بێدار ببنەوە، حکومەتەکان ناچار دەبن لە ئەو بوارەدا بجووڵێن. کەسایەتییە تایبەتەکان دەتوانن ئەو کارە بکەن و ئەوە ئەرکی ئێمەیە.

ڕێبەری ئێران وتیان: ئەگەر دەمانەوێت پەیامی یەکگرتووییمان ڕاستبێژانە لە جیهاندا لێک بدرێتەوە ئەبێ لە نێوان خۆماندا یەکگرتوو بین.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئەگەر مێژووی مرۆڤایەتی بشوبهێنین بە کاروانێکەوە کە لە سەر ڕێگایەکن و مرۆڤیش لە ئەو جووڵە مێژووییەدا خەریکی پێشکەوتنە، بەدڵنیاییەوە سەرۆکی اکروانیەکە پێغەمبەرەکانن. پێغەمبەرەکان هەم ڕێگا نیشان دەدەن ، هەم توانی لێکدانەوەیان هەیە و هەم توانی ڕێنوێنی مرۆڤەکانیان هەیە.

درێژەیان دا: لە ئەو زنجیرە جووڵەیەدا بێ گومان سەرۆکی کاروانی راستەقینە و کۆتایی و سەرەکی بوونی پیرۆزی حەزرەتی محەمەد(د.خ)ە.

ڕێبەری ئێران وتیان: ئۆممەت واتا کۆمەڵە خەڵکێک کە لە یەک بواردا و بە یەک ئەنگێزەوە دەجووڵێن کە ئێمە ئاوا نین و پەرتەوازەین. ئەنجامی ئەو پەرتەوازەییە زاڵ بوونی دوژمنان بە سەرماندایە و هەر بۆیە هەندێک لە وڵاتانی ئیسلامی پشتیان بە ئەمریکا بەستووە.

هەروەها وتیان کە دژایەتی و جیاوازی ڕوانگە نابێت ببێتە هۆی هاودەست بوون لەگەڵ دوژمن. بەدوای ئامانجی ڕاستەقینەوە بین، ئەگەر وابێت ئیدی دوژمن ناتوانێت ئیزن بداتە ڕژێمی گەندەڵی ئیسرائیل کە ئەو هەموو جەنایەتە بکات.

بۆ ئەو مەبەستە ئەبێ وڵاتانی ئیسلامی پێوەندی ئابووری خۆیان لەگەڵ ئەو ڕژێمە جەنایەتکارە ببچڕن و ئەوە کەمترین کارێکە کە دەتوانن ئەنجامی بدەن و ئەبێ ئەنجامی بدەن.