وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئیسرائیل ئاگاتە ئامانجی خۆی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی ئاڵۆزی و شەڕ لە ناوچەکە بەڵام وەڵامی جەنایەتەکانی وەردەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کە شەوی هەینی لەسەر شەممە بە سەرۆکایەتی شاندێک بۆ بەشداری لە حەفتا و نۆهەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گەییشتە نیۆیۆرک، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا وتی: کۆبوونەوەی گشتی ئەمساڵ لە دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژاوای ئاسیا خەریکە بەڕێوە دەچێت، لە دۆخێکدا کە ناوچەکە هەموو ڕۆژێک هەوڵی تیرۆریستی ئیسرائیل لە دژی فەلەستین، کەرتی ڕۆژاوا و لوبنان بەخۆیەوە دەبینێت و ئیسرئایل بەدوای بەرز کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەیە.

ناوبراو درێژەی دا: لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوە، کۆبوونەوەی بەربڵاومان دەبێت و لە هەموویاندا پرسی سەرەکی بەرز کردنەوەی ئاستی ئاڵۆزی و هەوڵە تیرۆریستانەکانی ئیسرائیلە کە ئەبێ کۆمەلگای نێودەوڵەتی بەرەوڕووی ببێتەوە.

عێراقچی وتیشی: ئیسرائیل هەوڵ دەدات ناوچەکە بەرەو دۆخێکی مەترسیدار بباتە پێشەوە و ئەوە بەڕاستی بۆ کۆمەڵگای جیهانی، مەترسییەکی گەورەیە کە لەوانەیە ئاڵۆزییەکان پەرەپێبدات.

پرسی جیاواز لە گفتوگۆکانی شاندی ئێران. لە پرسەکانی ناوچەکە و قەیرانی ئۆکراینا تا دانوستانی ئەتۆمی

وەزیری دەرەوەی ئێران درێژەی دا: پرسی جۆراوجۆر جگە لە پێوەندی دوولایەنە کە هەمیشە دەخرێتە بەرباس، پرسی هاوپەیوەند بە ناوچەکە، قەیرانی نێودەوڵەتی وەکوو ئۆکراینا و پرسی دانوستانی ئەتۆمی دەخرێتە بەر باسەوە. بەڵام بە شێوەی تایبەت جەنایەتەکانی چەند ڕۆژی دوایی ئیسرائیل لێک دەدرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئیسرائیل ئاگاتە ئامانجی خۆی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی ئاڵۆزی و شەڕ لە ناوچەکە بەڵام وەڵامی جەنایەتەکانی لەوانە تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە لە تاران وەردەگرێت.