ڕێوڕەسمی نمایشی هێزە چەکدارەکان بە بۆنەی، سەرەتای هەفتەی بەرگری پیرۆز،  دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی نمایشی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە تاران هاوکات لەگەڵ ٣١ خەرمانان و سەرەتای هەفتەی بەرگریی پیرۆز لە نزیک مەزارگەی ئیمام خومەینی دامەزرێنەری شۆڕشی ئیسلامی لە تاران دەستی پێکرد .

لەم ڕێوڕەسمەدا دۆکتۆر مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئامادە بوو.

هەروەها فەرماندەکانی سپا و ئەرتەش و هەموو فەرماندە سەربازییە باڵاکانی ئێران ئامادە بوون.