بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی جەزیرە، بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە فەرمی شەهید بوونی فەرماندەی مەزن حاج ئیبراهیم عەقیلی پشتڕاست کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی حزبوڵای لوبناندا هاتووە: ئەمڕۆ فەرماندەمان ئیبراهیم عەقیل دوای تەمەنێک خەبات و قوربانیدان و برینداربوون و سەرکەوتن و دەستکەوتی زۆر تەڤلی کاروانی شەهیدان بوو.