سەرچاوەکانی هەواڵ لە بەردەوام بوونی مووشەکبارانی بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە لایەن هێزەکانی حزبوڵڵاوە هەواڵ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشفرە، ئیداری ڕاگەیاندنی حزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە درێژەی پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین لە غەززە و لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی ئەمڕۆ هەینی بیستی سێپتەمبەری 2024، بنکەی گرینگی بەرگری و مووشەکی سەر بە فەرماندەیی ناوچەی باکووری ئیسرائیل لە بنکەی سەربازی بیریا بە کاتیوشا کرایە ئامانج.

حزبوڵڵای لوبنان هەروەها ڕایگەیاند کە بە مووشەکی کاتیوشا بنکەی کیلع کراوەتە ئامانج.

هاوکات کەناڵی 12 ی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە دوای هێرشی مووشەکی حزبوڵڵا، 10 گرووپی ئاگرکوژێنەوە نێردراونەتە سفد و شارۆچکەی ئورتال لە گولانی داگیرکراو .

هەروەها سەرچاوەکانی هەواڵ لە هاویشتنی 40 مووشەکی دیلە بە جەلیلی ڕۆژاوا و بیسترانی دەنگی زەنگی مەترسی لە متات، نتوعە، میرون و سعسع هەواڵیان دا.

ئەو سەرچاوەگەلە لە هاویشتنی 200 مووشەک لە لوبنانەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا هەواڵیان دا.