بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام ڕەحیمی جێگری دادوەری دەسەڵاتی داد سەبارەت بە وردەکاری لێبوردن و داشکاندی سزای زیندانیانی دادگاکانی گشتی و شۆڕش، ڕێکخراوی دادوەری هێزە چەکدارەکان و تەعزیراتی حکومی لەلایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە بە بۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەر و ئیمام جەعفەر ڕایگەیاند: لە ئەم قۆناغەدا 2 هەزار و 887 کەس کە هەلومەرجی وەرگرتنی بەخشین و داشکانی سزایان هەبوو بە پشت ڕاست کردنەوەی سەرۆکایەتی دەسەڵاتی داد ، بە ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕاگەیێندرا و لە کۆتاییدا ڕێبەر ئەو داشکان و لێبوردنەی قبووڵ کرد.
جێگری دەسەڵاتی داد وتیشی: لە دوو هەزار و 745 کەس لە سزادراوانی دادگاکانی گشتی و شۆڕش کە هەلومەرجی داشکان و لێبوردنیان هەبوو، هەزار و 291 کەس بەتواوەتی بەخشران و ئازاد کران و هەزار و 596 کەسیش داشکانی سزایان بۆ کرا.
ناوبراو وتیشی: 59 کەس لە ئەو کەسانە کە کەوتوونەتە بەر لێبوردنی ڕێبەرییەوە، سزایان لەسێدارەدان بوو کە بۆ هەتاهەتایی گۆڕدرا.
ڕەحیمی ڕاشیگەیاند: لە ئەمە قۆناغەدا 140 کەس لە سزادراوان کە لێبوردنیان بۆ کرا، خانم و 40 کەسیان هاووڵاتی بیانی ، 39 کەسیان سزادراوی ئەمنیەتی و 6 کەسیشیان تەمەنیان خواری 18 ساڵ بوون.