ئەنجامی ڕاپرسییە نوێیەکانی دامەزراوەی ساروس سەبارەت بە هەڵبژاردنە پێش وەختەکان نیشانی دەدات کە دەم پارتی بە بەرز بوونەوەی دەنگەکانی بووەتە سێهەم پارتی بەهێزی تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دامەزراوەی لێکۆڵینەوە و ڕاپرسی ساروس ئەنجامی ڕاپرسییە گشتییەکانی خۆی سەبارەت بە ئەگەری هەڵبژاردنی پێشوەختەی بڵاو کردەوە. ئەو ڕاپرسییە کە لە نێوان 4 ڤبۆ 11 ی سیپتەمبەر ئەنجام دراوە، بەرز بوونەوەی دەنگەکانی پارتی کۆماریخوازی گەلان، جەهەپە، دەم پارت یو پارتی خۆشبژێوی نوێ نیشان دەدات. لە بەرانبەردا، پارتی باش دابەزینی بەرچاوی دەنگی هەبووە و هەندێک لە پارتەکانی بەشدار لە ئێستای پەرلەمان نەیانتوانیوە بگەنە لیستەکە.

لە ئەو ڕاپرسییەدا: پارتی کۆماری خوازی گەلان بە 34 لەسەدی دەنگەکان یەکەمە ، پارتی داد و گەشە بە 30 لەسەدی دەنگەکان دووهەمە و دەم پارتی بە 9.4 لەسەدی دەنەگەکان سێهەمە.