ئەمڕۆ هەینی 30 خەرمانان ، کاتژمێر 4 ی دوانیوەڕۆ جێژنی گەورەی ئۆمەتی ئەحمەد لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێژنی میوانی ئۆمەتی ئەحمەد ئەمساڵ بۆ دووهەم ساڵ بەڕێوە دەچێت و هەوڵی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی ئەو جێژنە ئەنجام دراوە.

بۆ بەڕێوەبردنی ئەو ڕێوڕەسمە ئایینیە نزیک بە 130 ژووری جۆراوجۆر کراوەتەوە کە بە خۆڕایی خزمەتگوزاری خەڵک دەکەن.

هەروەها لە ئەو ڕێوڕەسمەدا بەڕێوەبەران، هونەرمەندان، گۆرانیبێژانێک لە ئاستی ئێراندا بەشداری دەکەن.

شیاوی ئاماژەیە کە گرووپە خەڵکییەکان لە بەڕێوەبردنی ئەو ڕێوڕەسمە چالاکیان هەیە و لەسەر داوا و هەوڵی گرووپە جیاوازە خەڵکییەکان میوانی ئۆمەتی ئەحمەد بەڕێوە دەچێت.