جێگری ڕاپەڕاندن و سەرپەڕەشتی دامودەزگای سەرۆک کۆماری لە دیداری زانایانی سوننەی کورد و تورکەمان، وتی: دانان و هەڵبژاردنی بەرپرسانێک لە ئیتنیکە جۆراوجۆرەکانی ئێران، هێمای هەنگاونانی وڵاتە بەرەو گەشەسەندوویی و ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدجەعفەر قایم‌پەنا وێڕای پیرۆزبایی حەوتەی یەکگرتوویی و ڕۆژانی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن(س‌خ)، جەختی لە ناونانی دەوڵەتی نوێ بە "دەوڵەتی یەکڕیزی نەتەوەیی" کرد و وتی: دانان و هەڵبژاردنی بەرپرسانێک لە گەلانی جۆرواجۆری ئێران، هێمای هەنگاونانی وڵاتە بەرەو گەشەسەندوویی و ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤ.

ناوبراو لە درێژەدا وێڕای بەسەرکردنەوەی یادەوەرییە شیرینەکانی لە کوردستان و کرماشان، ڕایگەیاند: بۆ گۆرانکاری ڕێگەیەکی دوور و درێژمان لەبەرە و هەموو بلیمەتان دەبێ لەم ڕێگەیەدا چرای بەردەم دەوڵەت و خەڵک بن و پێویستە ئاستەنگەکانی بەردەم پێشکەوتن و گەیشتن بە دروشمی دەوڵەتی یەکڕیزی وەلا بنرێن.

قایم‌پەنا لە کۆتاییدا جەختی لە گەشەدان بە پیشەی گەشتیاری لە کوردستان و کرماشان کرد و وتیشی: هەر جێ و شوێنێک بازرگانان و گەشتیار ڕووی تێ بکات، تیرۆریستیان لێی دەکشێنەوە.