بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "بغداد الیوم"، موسەنا سامەرایی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزمی عێراق لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: هاوپەیامنی عەزم بە یەکسان پاڵپشتی لە دامەزراوەکانی ئەرتەش، پۆلیس، هێزەکانی حەشدی شەعبی و هەموو یەکەکانی سەر بە فەرماندەیی گشتیی هێزی چەکداری عێراق دەکات.
ناوبراو بە ئاماژە بوەی کە هەرێمی کوردستانی بەشێکی گرنگی خاکی عێراقە و هیزەکانی هەریم، هێزی عێراقی بەئەژمار دێن، ڕاشیگەیاند: هیوادارین هەموو هێزەکانی عێراق هێز و توانای پێویستیان بۆ بەرگری لە نیشتمانی خۆیان هەبێت.
جەختی لەوەش کرد: ئێمە لە چوارچێوەی دەستووری عێراق پاڵپشتی لە پڕچەککردنی هەموو هێزەکانی ئاسایش و لەوان هێزی پێشمەرگە دەکەین.