هاوسەری باڵوێزی ئێران لە لوبنان وتی: شوکر بۆ خودا باری تەندروستی بەڕێز ئەمانی زۆر باشە و هیچ جێی نیگەرانی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەرگس قەدیریان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس‌دا نووسی: بەڕێز دوکتۆر عێراقچی وەزیری دەرەوە، ئەوڕۆ سەردانی دوکتۆر ئەمانی کرد و پەیجۆری ڕەوتی چارەسەریی بوو. شوکر بۆ خودا باری تەندروستی بەڕێز ئەمانی زۆر باشە و هیچ جێی نیگەرانی نییە.

ناوبراو وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵ و پەیجۆریی وەزیری تەندروستی و سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران بۆ فریاکەوتن و یارمەرتیگەیاندن بە بریندارانی هێرشی تیرۆریستی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ڕاشیگەیاند: هیوادارین هەلی گواستنەوەی ژمارێکی زیاتری برینداران بەرەو ئێران بۆ چارەسەرییان بڕەخسێت.