Publish Date: ١٩ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٦:٣١

میدیاگەلی لوبنانی لە قۆڵبەست‌کرانی سیخۆڕی ڕژیمی زایۆنی لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی لوبنان و حزبوڵڵا لەو وڵاتەدا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی "ئێم.تی.ڤی"ی لوبنان، ئەوڕۆ هێزەکانی حزبوڵڵا و ئاسایشی لوبنان، کەسێکیان بە تاوانی سیخۆری و دارەدەستیی ڕژیمی زایۆنی لە ناوچەی حەولا لە شاری مەرجەعیون قۆڵبەست کرد.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، کەسی دەستگیرکراو ناوی "ف.ز"ـیە کە وەک پەیمانکار بۆ سندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یوونیسێف) کار دەکات و هاوکات وەک بەرپرسێکی باڵای حزبوڵڵا، پڕۆژەکانی یوونیسێف لە شار و ناوەندە گشتییە نزیکەکان بە حزبوڵڵا ڕادەپەڕێنێت.