وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبا بە ئاماژە بە ڕووداوی تیرۆریستی لە لوبنان لە ڕاگەیاندنی هاودڵی بەرخۆدانی عێڕاق لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان هەواڵی دا و جەختی کرد کە کاتی وەڵامدانەوەی حزبوڵڵا نزیکە و بژاردەی زۆری بۆ وەڵامدانەوە لەبەردەستە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکەی ئیسرائیل لە لوبنان، بەرخۆدانی ئیسلامی عێڕاق لە هاودڵی خۆی لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان هەواڵی دا.

بزووتنەوە نوجەباش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو هێرشە تیرۆریستیە، هیچ کاریگەرییەک جگە لە سەقامگیری، سەربڵندی و سەرکەوتنی بەرخۆدان نییە.

حسێن عەلی نوور مووسەوی وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی نوجەبا لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر ڕایگەیاند: بێ گومان ئەو ڕووداوەی دواییە بە هەموو جیهانی نیشانی دا کە ئیسرائیل و ئەمریکا لە پشت هەموو ئاژاوە و ناسەقامگیرییەکانی ناوچەکەدان.

ناوبراو درێژەی دا: ئەمڕۆ ئیسرائیل بەدوای هەوڵ بۆ پاساودانی شکست و لاوازی خۆیەتی کە لە یەک ساڵی ڕابردوو لەلایەن بەرخۆدانەوە خواردوویەتی.

ناوبراو وتیشی کە ئەو جەنایەتە لە دژی خەڵکی لوبنان یەکێک لە جەنایەتە ڕۆژانەکانی هێزەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە دژی فەلەستینە کە هەموو جیهان لە بەرانبەریدا سڕ بوون.

مووسەوی بە وتنی ئەوەی کە وەڵامی حزبوڵڵا بە ئەو جەنایەتە یەکلاییە، وتی: لە حاڵێکدا کە ئێمە بەرەی بەرخۆدانی عێڕاق لە پاڵ خەڵک و دەوڵەتی لوبنانین، پێمان وایە کە وەڵامی بەرخۆدان بە ئەو جەنایەتە هەر دەدرێتەوە و کاتێکی زۆر ناخایێنێت، حزبوڵڵا توانایی ، دەسەڵات و بژاردەی زۆری بۆ وەڵامدانەوە لە کات و شوێنی گونجاو هەیە و پێکدادانەکان شێوەیەکی نوێ دەگرنە خۆ کە ئەوە بەشێک لە وەڵامەکەیە.