بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام محەمەد قومی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە هاتنی بۆ شاری سنە لە فڕۆکەخانەی ئەو شارە لەلایەن بەرپرس و کۆمەڵێک لە فەرمانبەرانی بانگەشەی ئیسلامی پارێزگا و سەرۆکی حەوزەی هونەرییەوە پێشوازی لێکرا.
ناوبراو لە درێژەدا چووە سەر مەزاری شەهید مامۆستا محەمەد شێخولئیسلام لە شەهیدانی تیرۆری کوردستان و بە خوێندنی فاتێحە ڕێزی لە ئەو شەهیدە گرت.
بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسی بانگەشەکارانی شیعە و سوننە، کۆنفڕانسی چالاکانی فەرهەنگی، کۆبوونەوەی بنەماڵەی ڕێخکراوی بانگەشەی ئیسلامی ، کۆبوونەوە لەگەڵ چالاکای بواری مێدیا و دیدار لەگەڵ نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەرنامەکانی سەفەرەی ناوبراو بۆ کوردستانە.