وتەبێژی دەوڵەت ڕایگەیاند کە ئارەش زرە تەن لهۆنی وەکوو پارێزگاری کوردستان لە دەوڵەتی چواردەهەم هەڵبژێردراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی دەوڵەت لە دەست نیشان کردنی ئارەش زرە تەن لهۆنی وەکوو پارێزگاری ئەهلی سوننەی کوردستان هەواڵی دا.

فاتمە موهاجرانی وتەبێژی دەوڵەت لە دەست نیشان کردنی پارێزگاری کوردستان لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت هەواڵی دا.

ئارەش زرەتەن لهۆن لەدایک بووی1354 لە شاری پاوەیە. ناوبراو دکتۆرای ئابووری نێودەوڵەتی هەیە و لە یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس وەکوو نوێنەری پاوە، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی و ڕوانسەر چووە مەجلیس.

ناوبراو تا ئێستا لە پۆستەکانی سەرپەرشتی مانگی سووری کرماشان، فەرمانداری جوانڕۆ، بەرپرسی گشتی بودجەی مانگی سوور، ئەندامی شۆرای شاری سنە، کارگێڕی مانگی سووری کوردستان، ئەندامی شۆرای باڵای مانگی سوور و جێگری کاروباری ئابووری پارێزگاری کوردستان خزمەتی کردووە.