عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە هۆشداریی سەبارەت بە پڕچەک کردنەوەی هێزی پێشمەرگە بە تۆپخانە و چەکی قورس، وتی: پڕچەک کردنی پێشمەرگە هەنگاوێکە بۆ جودایی هەرێم لە باری سەربازییەوە و لاواز کردنەوەی حکومەتی فیدراڵ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێڕاق لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە بە وتنی ئەوەی کە پرسی پڕچەک کردنی پێشمەرگە بە تۆپخانە و چەکی قورس بە بێ ڕەزامەندی وەزارەتی بەرگری عێڕاق مەترسی زۆری بۆ دۆخی ئەمنیەتی وڵات هەیە، زیادی کرد: پڕچەک کردنی پێشمەرگە هەنگاوێکە بۆ جودایی هەرێم لە باری سەربازییەوە و لاواز کردنەوەی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی.

فەتلاوی وتیشی: پڕچەک کردنی پێشمەرگە بەهۆی ئەوەی کە هەرێم هێشتا میوانداری تیرۆریستەکان و کەسانێکە کە بەدوایاندا دەگەڕێن، زۆر مەترسیدارە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە نیگەرانیی زۆری ئەمنی لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر جۆرە پێکدادانێک لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی پارێزگاکانی دراوسێی هەرێم لەوانە کەرکووک، نەینەوا و دیالە هەیە، داوای ئەنجامی لێکۆڵێنەوەی پەرلەمانی و حکومی سەبارەت بە دەنگۆکان لەسەر پڕچەک کردنی پێشمەرگە بە چەکی قورس بە بێ ڕەزامەندی بەغدای کرد.