بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، کردەوەی تیرۆریستی ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنان و بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی لوبنانی بە تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی گرتنی پەیجر ، بە نموونەی کوشتنی بەکۆمەڵ زانی و بە توندی ئیدانەی کرد.
ناسر کەنعانی وتی: ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی ئەمڕۆ لە لوبنان وەک درێژەپێدەری ئۆپەراسیۆنەکانی ڕژێمی زایۆنی و بریکارە بەکرێگیراوەکانیان ئەنجام دراوە و پێچەوانەی هەموو بنەما ئەخلاقی و مرۆییەکان و یاسای نێودەوڵەتیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: ئەم کردەوەی تێرۆریستییە کە لە ڕاستیدا جۆرێکە لە کوشتنی بەکۆمەڵ، جارێکی تر بە ڕوونی دەسەلمێنێت کە ڕژێمی زایۆنی جگە لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و جینۆساید دژی گەلی فەلەستین، هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.