وەزیری تەندروستی لوبنان لە شەهیدبوونی 11 کەس و برینداربوونی نزیک بە 3000 کەس بە هۆی تەقینەوەی دەزگا پەیجێرەکان لە بەیرووت هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەراس ئەبیز وەزیری تەندروستی لوبنان کەمێک پێش ئێستا، ڕایگەیاند کە بە هۆی تەقینەوەی دەزگا پەیجێرەکان لە شاری بەیرووت و باشووری لوبنان، نزیکەی 3000 هەزار بریندار بوون و 11 کەسیش کە یەکیان منداڵ بووە، شەهید بوون.

یەک لە شەهیدەکانی ئەوڕۆ، کوڕی عەلی عەمار نوێنەری حزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنانە.

هاوکات بە گوێرەی میدیا زایۆنییەکان، ئەو ڕژیمە لە سەرتاسەری سەرزەوینە داگیرکراوەکان لە ترسی تۆڵەکردنەوەی حزبوڵڵا دۆخی نائاسایی ڕاگەیاندووە.