ڕاپۆرتەکان لە ڕووداوێکی ئەمنی و تەقینەوەیەک لە زاحیەی بەیرووت هەواڵ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشرە"، ڕاپۆرتەکان لە ڕووداوێکی ئەمنی لە زاحیەی بەیرووت هەواڵ دەدەن کە تێیدا دەزگا پێوەندییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان(پەیجێرەکان) تەقیونەتەوە و بە هۆی ئەو ڕووداوە چەندین کەس بریندار بوون.

ڕۆیتێرز بە گوێرەی سەرچاوەگەلی ئەمنی و شایەدانی نزیکی ڕووداوەکە، ئیدعا کرد، لانی‌کەم ١٠ کەس لە هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕووداوەدا بریندار بوونە.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی لوبنان وێڕای داواکاری گشتی بۆ دوورکەوتنەوە لە دەزگاگەلی بێ‌سیمی، داوای لە نەخۆشخانەکان کردووە کە لە ئامادەی تەواو بۆ کەرتی فریاکەوتن بن.

ئەلمەیادین بڵاویکردەوە، موجتەبا ئەمانی باڵیۆزی ئێران لە بەیروت بریندار بووە، هەرچەندە برینەکەی کەمە و مەترسیدار نییە. ناوبراو بۆ چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.