بەڕیوەبەری گشتیی بانگەشەی ئیسلامی پارێزگای کوردستان لە بەیوەچوونی کۆڕبەندی زانایانی شیعە و سوننە بە بەشداریی سەرۆکی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی وڵات لە شاری سنە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام بروومەند ڕازیانی ئەمڕۆ سێ‌شەممە لە دانیشتنی هاوئاهەنگی پلانە فەرهەنگییەکانی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان، ڕایگەیاند: پێنج‌شەممەی ئەم حەوتەیە (٢٩ی خەرمانان) کۆڕبەندی زانایانی شیعە و سوننە بە ئامادەبوونی حوجەتولئیسلام محەمەد قومی سەرۆکی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی وڵات لە شاری سنە بەڕیوە دەچێت.

ڕاشیگەیاند: لەو ڕێوڕەسمەدا ٣٠٠ کەس لە زانایانی سوننە، شیعە و هەروەها خاتوونانی قوتابی ئایینی پارێزگا بەشدار دەبن.