مووشەکی یەمەنی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە دڵی تلاڤیڤی پێکا و سیستەمگەلی پەدافەندیی ڕژیمی زایۆنی لە پێوشوێن‌گرتنی ئەو مووشەکەدا ناکام مانەوە و بەمجۆرە شکستێکی تریان بۆ ئەو ڕژیمە هەمبەر بە بەرەی بەرخۆدان تۆمار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، بەرخۆدانی ‌یەمەن دوو جار دڵی سیاسی-ئابووریی ڕژیمی زایۆنی کردە ئامانج. ئەم گۆڕانکارییە ستراتژیکییە لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەوە پێش فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی لە وەڵامی هێرشی درۆنیی ئەنساروڵڵا، خەزێنەی سووتەمەنییەکانی بەندەر حەدیدەی یەمەنی بۆرو بەرپرسانی سیاسی هەڕەشەی ئەوەیان کردبوو کە ئەگەر ئەو جۆرە هێرشانە درێژەیان بێت، ژێرخانە گرنگەکانی یەمەن دەکرێنە ئامانج. کەچی ئەنساروڵڵا بە مووشەکێکی دەنگ‌بەزێن بە کێشی ١٥ تۆن و سەر جەنگییەکی ٦٥٠ کیلۆیی بۆ سەر تلاڤیڤ وەڵامی هەڕەشەکەی نەتانیاهۆی دایەوە.

بەزاندنی چەتری پەدافەندی زایۆنی

بە راپۆرتی "تایمزی ئیسرائیل" ئەنساروڵڵای یەمەن بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی سێپتامبر بە هاویشتنی مووشەکێکی بالستیکیی هایپێرسۆنیک، بە سەرکەوتوویی لە سیستەمگەلی پەدافەندیی ڕژیم و بەتایبەت "کەمانی ٣"ی تێپەڕێت و ئاژیری هوشداری تلاڤیڤ بورووژێنێت. خاڵی جیی سەرنج لەو هێرشە، بوونی کۆپاپۆرەکانی "یوو. ئیس. ئێسی مایکڵ مۆرفی"، "یوو. ئیس. ئێسی فرانک ئی جۆنیۆر" و "ژاویە پۆل"ی فەڕەنسی لە سەر ڕێگەی تێپەڕینی مووشەکی یەمەنی بوو، کە هیچکام نەیانتوانی ئەو مووشەکە پێوشوێن بگرن و لە ناوی بەرن.

یەحیا سەریع وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو هێرشە ناوەندێکی سەربازی زایۆنی کراوەتە ئامانج، بەڵام زایۆنییەکان ئیدعا دەکەن کە مووشەکەکەیان بەسەرکەوتوویی پێوشوێن‌ گرتووە و لە ئاسماندا پێکاویانە، بەڵام پاشماوەی ئەو مووشەکە لە دارستانی "بێن شەرمن" و لە نزیکیی وێستگەی شەمەندەفەڕ داکەوتووە. بە گوێرەی سەرچاوەگەلی عێبری ئەو مووشيکە نزیکەی کاتژمێر ۶:۲۱ی سەرلەبەیانی بە کاتی خۆجێی هاویشتراوە و پاش تێپەڕینی بوارێکی ٢ هەزار کیلۆمەتری، کاتژمێر ۶:۳۲ دەنگی ئاژیری هوشداری ناوەندی سەرزەوینە داگیرکراوەکانی ورووژاندووە و بۆتە هۆی هەڵاتن و پەنابردنی نزیک بە ٢ ملیۆن زایۆنی بۆ پەناگەکان و برینداربوونی لانی‌کەم ٩ کەس لە جەنگەی هەڵاتندا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەنساروڵڵا پێشتر لە بەرواری ١٩ی جووڵای بە هێرشی درۆنی پێشکەوتەی سەمادی ٣ بۆ سەر بینایەک لە نزیکی باڵویزخانەی ئەمریکا لە تلاڤیڤ بووە هۆی کوژرانی زایۆنییەک و برینداربوونی ٨ کەسی تر. درۆنی سەمادی ٣ بە هۆی نزم فڕینی، پێوشوێن‌گرتنی لە لایەن سیستەمگەلی پەدافەندی دژوارە و بەوەشەوە دانیل هاگاری ئیدعای دەکرد کە سیستەمی پەدافەندی پێوشوێنی ئەو درۆنەی گرتووە، بەڵام بە هۆی "هەڵەی مرۆیی" پڕۆسەی پێوشوێن‌گرتن کامڵ نەبووە. کەچی دانی بەوەدا نەنا کە بۆ ئاژیری هوشدار بۆ پەنابردنە پەناگەکان چالاک نەبووە و یان بۆ ڕژیمی زایۆنی ناچار بووە لە پێکهێنانی کۆمیتەیەک بۆ لێکدانەوەی ئەو شکستە.

گۆڕانی تاکتیکیی بەرەی بەرخۆدان

هاوکات لەگەڵ شکستی خولی نوێی دانوستانەکانی دۆحە-قاهیرە و سەقامگیرنەکرانی ئاگربڕ لە کەرتی غەزە، ئەندامانی بەرەی بەرخۆدان بۆ جارێکی تر بە تاکتیکەکانیاندا چوونەوە و ئاساتی هێرشەکانیان بۆ سەر ڕژیمی زایۆنی لە توێژی دووەم و سێهەمی بەرخۆداندا بەرزتر کردەوە. هەر بەو پێیە تنای لە ڕۆژی ١٤ سێپتامبێردا حیزبوڵڵا بە زیاتر لە ٦٠ مووشەک باکووری سەرزەویەن داگیرکراوەکانی کردە ئامانج و ئاستی ئەو هێرشانە بەڕادەیەک زۆر بوو کە نەتانیاهۆ ناچار بوو بە پێکهێنانی کابینەی ئەمنی داوا لە ئەرتەش بکات کە بۆ پەرەدانی شەڕ لە بەرەی باکوور ئامادە بکەن. هاوکات گالانت و هالیڤی‌ـش لە گۆڕانی خاڵی تەرکیزی ئەرتەشی ئیسرائیل لە بەرەی غەزەوە بۆ باکووری فەلەستین هەواڵیان دا. ئۆپەراسیۆنی ٨ی سێپتامبێری ئەرتەشی زایۆنی لە ڕۆژئاوای حەما و هەوڵیان بۆ داخستنی زنجیرەی گواستنەوەی چەک و چۆڵ بۆ بەرەی لوبنان لە خاکی سووریا، نیشاندەری هەوڵی تلاڤیڤ بۆ گۆڕینی هاوکێشەی هێز لە بەرەی لوبنانە.

ئینجا سیگناڵێکی هێڕشی مووشەکی ئەنساروڵڵا بۆ ناو دڵی سەرزەوینە داگیرکراوەکان ڕاگەیاندنی ئەو پەیامە بۆ نەتانیاهۆیە کە ئەگەر بیەوێ بۆ هەڵاتن لە ڕووخانی پەلاماری باشووری لوبنان بدات، ئەوا دەبێ خۆی ئامادەی هێرشی مووشەکی-درۆنی لە بەرەی باشوورەوە بکات.

زنجیرە هێرشەکانی ئەنساروڵڵا هاوکاتی وەستاندنی چالاکییەکان لە بەندەری ئیلات و کەمکردنەوەی هاتوچۆی پاپۆرە بازرگانییەکان لە مەودای سۆئیز-بابولمەندەب، دەتوانێ پەرە بستێنێت و ناوەندی فەلەستینی داگیرکراو بکاتە ئامانج. بە چەشنێک کە هەندێک لە شرۆڤەکاران لەو باوەڕەن کە بە ئاوڕدانەوە لە مەودای بۆردی مووشەکە نوێیەکانی بەرخۆدانی یەمەن، ئەو گرووپە دەتوانن پاپۆرە چالاکەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بپێکن و بەکردەوە بەندەرەکانی حەیفا، عەشدوود و عەسقەلان خاپوور بکەن. هەر بۆیە زایۆنییەکان بڕیارە سیاسەتی "هوشیارانە" هەمبەر بە سەنعا بگرنە بەر و ڕاستەوخۆ لەگەڵیدا تێهەڵنەچن.

لەمبارەوە دێنی سیترینوویچ کارناسی ڕێکخراوی توێژینەوەی ئەمنی نیشتمانی ئیسرائیل لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: "ئەگەرچی هەڕەشەی مووشەکیی یەمەنییەکان لەناو نەچووە، بەلام بە ئاوڕدانەوە لە ململانێ ئەمنییەکانی ڕژیم، بە تایبەت لە بەرەی باکووری، پێویستە ئیزنی بەڕیوەبەریی ئەو هەڕەشە بدرێتە هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی".

ناوبراو لە درێژەدا نووسی: نابێ کەس لە هێرشی مووشەکی یەمەنییەکان ڕاچڵەکێت، چونکە پاش هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەندەر حەدیدە، یەمنییەکان گەلێ جار هەڕەشەی هەڵمەتی تۆڵەئەستێنانەیان کردووە".

لێدوانێکی لەو چەشنە لە لایەن ڕێکخراوی "INSS"، نیشاندەری قووڵایی خەساربینی و دەستەوەستانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی دەرەوەیی لە لایەن بەرە جۆراوجۆرەکانی بەرخۆدانە. بێ گومان لەوڕۆکەدا بەشێکی گەورەی هێزی یەکەکانی زەوینی-تۆپخانەیی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕووی لە داڕمان ناوە و چیتر ناتوانێ وەک ڕابردوو بەرەنگاری هەڕەشەی دەرەوەیی بێت و تەنیا بۆی دەکرێ بە تاق و لۆق لە چەند بەرەدا هەوڵی پووچەڵ‌کردنەوەی ئاڵقەی ئاگر بدات.

دوا وتە

درێژەی قەیرانی فەلەستینی داگیرکراو و سەربزێوییەکانی نەتنیاهۆ بۆ مانەوەی لە دەسەڵاتدا، دەتوانێ هەلومەرجی ناوچە ئاڵۆزتر بکات و لەمناوە هێرشی ئەنساروڵڵا و حیزبوڵڵا بۆ سەر ناوەندە سەربازی و شارە پڕحەشیمەتەکانی سەرزەوینی داگیرکراو، نیشاندەری درێژەی سیاسەتی "یەکگرتوویی مەیدانەکان" و بەرپرسایەتیی ئەندامانی بەرەی بەرخۆدان بۆ کۆتایی‌هێنان بە کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەزەیە و گەلێ جار ڕایانگەیاندووە کە تەنیا لە ئەگەری دامرکانی ئاگری شەڕ لە غەزە، ڕاسپاردەییان کۆتایی پێ دێت و ناوچەکە بۆ جارێکی تر ڕەنگی ئاسایش بە خۆوە دەبینێت. بەڵام دوایین گۆڕانکارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئیسرائیل نە تەنیا بەدوای کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان نییە، بەڵکوو هەوڵی پەرەدان بە قەیرانەکان دەدات.