دەوڵەتی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە لە درێژەی هەڵوێستی دژبەرانەی، گەمارۆگەلێکی نوێی بە سەر پیشەسازیی بەرگریی ئێراندا سەپاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وەزارەتی بازرگانی بەریتانیا، گەمارۆ نوێیەکانی ئەو وڵاتە بە بیانووی نیگەرانی ستراتژیکی، "کاڵا و تەکنۆلۆژیای" ئێرانی کردۆتە ئامانج و بەمجۆرە هەناردە، دابین‌کردن، ڕادەست‌کردن یان مسۆگەرکردنیان بۆ ئێران لە پەنای ئاراستەکردنی یارمەتی تەکنیکی، خزمەتی ماڵی یان تێچوویی هاوپەیوەند بەوانەی قەدەغە کردووە.

وەزارەتی بازرگانی بەریتانیا بە ئاماژە بە زیادکردنی گوشارەکانی بۆ سەر پیشەسازیی بەرگری ئێران بە هۆی بەرهەم‌هێنان و ئاراستەکردنی درۆن و مووشەکی ئێرانی وەک هەڵمەتێکی ئاژاوەگێڕانە، ڕایگەیاند: گەمارۆ نوێیەکان، هاوسەنگە لەگەڵ هەڵمەتی هاوشێوەی هاوبەشانی نێودەوڵەتیی بەریتانیا.

ئەو گەمارۆیانە لە دوای پاگەندەی ڕۆژئاوا سەبارەت بە دەستێوەردانی ئێران لە شەڕی ئۆکراین، بە هەناردنی مووشەکی بالیستیکی بۆ ڕووسیا، سەپاوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئێران و ڕووسیا بەردەوام ئەو پاگەندەیان ڕەت کردۆتەوە.