ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس وتی: درۆ و دەرکردنی بەیاننامەی دژە ئێرانی بە بیانووی درۆیی، هیچ یارمەتییەک بە ئامادەکاری هەلومەرجێک بۆ دانوستان نادات و لە کۆتاییدا لە زیانی ڕۆژاواییەکان دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، عەلائەدین برووجێردی بە ئاماژە بە ئەوەی کە پاگەندەی هەندێک وڵاتی ڕۆژاوایی لەسەر انردنی مووشەکی بالستیک لەلایەن ئێرانەوە بۆ رووسیا تۆمەتی بێ بنەمایە، ڕایگەیاند: وەزیری دەرەو و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕاشکاوانە ڕایانگەیاند کە ئیران مووشەکی بالستیکی بۆ ڕووسیا نەناردووە و بەم پێیە، هەمووان ئەبێ هەڵوێستی فەرمی ئێران لە ئەو بارەوە قبووڵ بکەن و دەست هەڵبگرن لە تۆمەتدان لە ئێران.

ناوبراو جەختی کرد: لە دۆخێکدا کە چەندین جار بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها بەرپرسانی رووسیا پرسی ناردنی مووشەکی بالستیک لەلایەن ئێران بۆ ڕووسیایان ڕەت کردووەوە، جێگای داخە کە هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی پاگەندەکایان دووپات دەکەنەوە و لە دژی ئێران بەیاننامە دەر دەکەن.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس جەختی کرد: دووپات کردنەوەی پاگەندەی بێ بنەما لە دژی ئێران لەگەڵ پاگەندەی دانوستانی ئەوان لەگەڵ ئێران یەک ناگرێتەوە و ئەگەر دەیانوەێت لەگەڵ ئێران دانوستان بکەن ئەبێ دەست هەڵبگرن لە پاگەندە درۆکانیان و ئەو ڕێگایەی کە گرتوویانەتە پێش لە کۆتاییدا لە زیانی خۆیان دەبێت.

هەروەها وتیشی کە ئەگەر ڕۆژاواییەکان یاساکانی یارییەکە لەبەرچاو بگرن دەتوانن لایەنێک لە دانوستانەکان بن بەڵام ئەگەر بیانەوێت پەیڕەوی لە ئەمریکا بکەن پێم وانەبێت گۆڕاناکرییەکی جیدی لە پێوەندی لەگەڵ ئێران و ڕۆژاوا ڕوو بدات.