خەڵکی شاری سنە بە بۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەری چاکەییەکان میوانداری جێژنی گەورەی میوانی ئۆمەتی ئەحمەد بە بەشداری عاشقانی نەبی ئەکرەمە و ناوی ڕەسولەڵڵا لە ئاسمانی ئەو شارە دادەگرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بۆنەی هەفتەی یەکگرتوویی و لەدایک بوونی پێغەمبەر دووهەمین جێژنی گەورەی میوانی ئۆمەتی ئەحمەد بە بەشداری بەربڵاوی خەڵکی سنە لە ئەو شارە بەڕێوە دەچێت.

کوردستانییەکانی چەندین سەدەیە کە مانگی ڕەبیعیان مانگی عەشق و شایی لا بووە، و لە سەرەتای ئەو مانگە تا دوا ڕۆژەکەی شایی دەگێڕن.

لە ڕاستیدا ئایدیای میوانی گەورەی ئۆمەتی ئەحمەد بۆ گەل و ئۆمەتی گەورە و هەمەڕەنگ داڕێژراوە کە بۆ ئایین یان ئێتنیک یان شارێکی تایبەت نییە. لە ئەو جێژنەدا خێوەتی نەبی ئەکرەم بە پانتایی دڵی موسڵمانان هەڵدراوە تا لە ژێر ئاڵای ئیسلام هەموو موسڵمانان یەک دڵ و یەک دەنگ ناوی هەمیشە زیندووی دوا نێردەی خودا کە لێدانی دڵی هەموو دیندارەکانە دەنگ بداتەوە.

میوانی ئۆمەتی ئەحمەد نمایشی یەکێتی شیعە و سەننەیە

پارێزگاری کوردستان وتی: بەختەوەرانە ئەمساڵیش بۆ دووهەم ساڵی بەردەوام ئەو ڕێوڕەسمە گەورە لە سنە بەڕێوە دەچێت و ڕاگەیاندنی ئامادەیی گرووپەکانی خەڵک دەنگدانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی زۆری هەبووە.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ساڵێ ڕابردوو میوان ئۆمەتی ئەحمەد خرایەتی و یەکگرتوویی شیعە و سوننەی نیشان دا، وتی: ئەبێ بتوانین ئەو بەرنامەیە ئەمساڵیش بەڕێوە بەرین و ببینە هۆی خۆشحاڵی خەڵک.

یەکگرتوویی پێداویستی سەرەکی کۆمەڵگا

نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کوردستانیش ڕایگەیاند: هەفتەی یەکگرتوویی گرینگایەتی زۆری هەیە و دەرەتانێکی گەینگە بۆ یەکێتی زیاتەی نێوان موسڵمانان.

پوور زەهبی بە وتنی ئەوەی کە شیعە و سوننە هەموویان جێگای ڕێزن، زیادی کرد: ئەبێ ئیدارەکان بەرنامەکانیان بە پیی هەفتەی یەکگرتوویی دابڕێژن.

ناوبراو درێژەی دا: میوانی ئۆمەتی ئەحمەد بەرنامەیەکی باش و گشتییە و هەمووان ئەبێ تێیدا بەشداری بکەن.

گرووپە جیاوازەکانی خەڵک ئامادەی خزمەت بە میوانانی ئۆمەتی ئەحمەدن

بەرپرسی گشتی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان وتی: لە جێژنی میوانی ئۆمەتی ئەحمەدی ئەمساڵیش گرووپە جیاوازە خەڵکییەکان ئامادەیی خۆیان راگەیاندووە بۆ میوانداری کردن لە میوانانی ئەو جێژنە گەورەیە.

بروومەند ڕازیانی وتی: خەڵک لایەنی سەرەکی و گرینگی میوانی گەورەی ئۆمەتی ئەحمەدن و ئێمە لە ساڵی ڕابردوو بەشداری بەربلاوی خەڵکمان بینی.

ناوبراو جەختی کرد: بەشداری بەشکۆی خەڵک لە ئەو ڕێوڕەسمە بووە هۆی پووچەڵ کردنەوەی پیلامی دوژمنان و نیشانی دا خەڵکی کوردستان کەیگرتوو و لە پاڵ یەکتردان.

ئەو ئۆمەتە یەکگرتووە بۆ ئازادی غەززە و تا ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمەی زایۆنی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر یەکگرتوو دەبێت و ئاڵەی دینەکەی ئێمە ئەوەندە دەچێتە سەرەوە تا هەموو جیهانی جیهان دەخاتە ژێر سێبەری خۆی.