سەرچاوەگەلی عێبری دانیان بەوەدا نا کە مووشەکی یەمەنی پاش تێپەڕین بە هەرێمی ئاسمانیی چەند وڵاتی عەرەبی و ناکامکردنی سیستەمی پەدافەندی ڕژیمی زایۆنی، لە تلاڤیڤ کەوتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مووشەکێک کە بەیانی ئەوڕۆ یەکشەممە لە یەمەنەوە بەرەو تلاڤیڤ هاوشیترا، بووە هۆی بەرزبوونەوەی دەنگی ئاژیری مەترسی لە نزیکەی ٢٠ شار و شارۆچکەی زایۆنی لە ناوەڕاستی فەلەستینی داگیرکراو و پاش تۆقاندنی زایۆنییەکان، لە "ناوچەیەکی چۆڵ"دا تەقیوەتەوە؛ ئەگەرچی وتەبێژی ڕژیمی زایۆنی ئیدعای بەرەنگاربوونەوەی ئەو مووشەکە و بەربوونەوەی لە ناوچەیەکی بێ‌دانیشتوو لە ناوەندی سەرزەوینە داگیرکراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی تلاڤیڤ بووە.

کەناڵی ١٤ی تەلەڤیزیۆنی ڕژیمی زایۆنی لەوبارەیەوە ڕاپۆرتی دا کە توێژینەوە سەرەتاییەکانی هێزی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی نیشان دەدا کە هەموو مووشکگەلی پەدافەندی تەقێندراوە لە لایەن سیستەمی پەدافەندیی ئەو وڵاتە بەرەو مووشەکی یەمەنی، دۆش داماون لە داخستنی.

سەرچاوەگەلی زایۆنی هەروەها ئاشکرایان کرد کە زیاتر لە ٢٠ مووشەکی دزەئاسمانی لە سیستەمگەلی پەدافەندیی "حیتس" و "فلاخەنی داوود" بەرەو مووشەکی یەمەنی هاویشتراوە، بەڵام نەیانتوانیوە ئەو مووشەکی ڕووی لە تلاڤیڤە، بەر دەنەوە.

ئەو سەرچاوانە جەختیان لەوەش کرد کە مووشەکی یەمەنی پاش تێپەڕین لە سیستەمگەلی پەدافەندیی ڕژیمی زایۆنی و هەرێمی ئاسمانیی چەند وڵاتی عەرەبی و ناکامبوونی هەوڵەکان بۆ داخستنی، لە تلاڤیڤ کەوتووە.

هەر لەو پێناوەدا، بنکەی زایۆنیی "حەدشوت بزمان" ڕایگەیاند کە ژمارێکی زۆر مووشەکی دزە مووشەک بەرەو مووشەکی یەمەنی تەقێندراون، بەڵام نەیانتوانیوە ئەو مووشەکە دابخەن. دیمەنی ئاگرکەوتنەوەی پاش داکەوتنی ئەو مووشەکە لە ڕۆژهەڵاتی تلاڤیڤ لە نێوان شارۆچکەنشینانی زایۆنیش دەست بەدەستی پێ دەکرێت.

لە لایەکی ترەوە، "گادی ئایزێنکوت" سەرۆکی پێشووی بنکەی هاوبەشی ئەرتەشی زایۆنی لە کاردانەوە بە هاویشترانی ئەو مووشەکە و پێکانی ناوەڕاستی فەلەستینی داگیرکراو، ڕایگەیاند: دۆخەکە بە چەشنێکی دراماتیک گۆڕاوە و ئەرتەش لە برینداربوونی ٩ کەس لە میانەی هەوڵیان بۆ ڕاکردن بەرەو پەناگاکان لە ناوەڕاستی فەلەستینی داگیرکراوە پاش بەرزبوونەوەی دەنگی ئاژیری مەترسی لە ناوچەیەکی بەربڵاودا هەواڵی داوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە مانگی جووڵای ڕابردووشدا بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن درۆنێکی دوورمەودای ڕەوانەی تلاڤیڤ کردووە کە تەقینەوەکەی بۆتە هۆی کوژرانی یەک کەس و برینداربوونی ٤ کەسی تر. پاش ئەو هێرشە، ڕژیمی زایۆنی هێرشێکی ئاسمانیی بەربڵاوی دژی ئامانجە سڤیل و ناسەربازییەکانی نزیک بەندەر حەدیدەی یەمەن دەست پێکرد کە شەهیدبوونی لانی‌کەم ٣ کەس و برینداربوونی ٨٧ کەسی تری بەدواوە بوو.

پاش ئەوەش، بۆ جارێکی تر لە مانگی جووڵای ڕابردوودا بە هۆی تەقینەوەی درۆنێکی ئەنساروڵڵای یەمەن لە نزیکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە شاری تلاڤیڤ، ١ زایۆنی کوژرا و ١٠ کەسی تریش بریندار بوون.

سوپا و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە هاوڕیزی لەگەڵ کەرتی غەزە کە لە بەرواری ٧ی ئاکتەوبری ٢٠٢٣ بەملاوە کەوتۆتە بەر شاڵاوی شەڕی کۆمەڵکوژانەی ڕژیمی زایۆنی، بە شێوەیەکی بەردەوام بە مووشەک و درۆن هێرش دەکەنە سەر پاپۆرە بارییەکانی زایۆنی یان پاپۆرە هاوپەیوەندەکان بەو ڕژیمە لە دەریای سوور و دەریای عەرەب و بەو هێرشانە زیانێکی ئابووریی قورسیان بەو ڕژیمە گەیاندووە.