بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد حەلبوسی، وەک یەکەم سەرکردەی عەرەبی سوننە، دژایەتی خۆی بۆ پێدانی چەکی تۆپی قورس بەهێزەکانی پێشمەرگە دەربڕییو ڕایگەیاند.
ڕۆژی 6ى ئابى 2024 کاروانێکی دیکەی ئەو کۆمەکو هاوکاریانەی هاوپەیمانان کە خۆی لەژمارەیەک تۆپی هاویتزەر دەبینیەوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کراو پاشان لەڕێوڕەسمێکدا ڕادەستی هەردوو فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی (1و 2)ی وەزارەتی پێشمەرگە کران.
لهوبارهیهوه محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پارتیی تەقەدوم شەوی ڕابردوو لەهەژمارەی ئێکسدا نوسیویهتى:"بەهەموو شێوەیەک پڕچەککردنی هێزە خۆجییەکان (بەتۆپی قورسی پێشکەوتوو) ڕەتدەکەینەوە، ئەرکی دەستورییان تەنها پاراستنی ئاسایشیی ناوخۆیی سنوری بەرپرسیارێتییانە".
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕادەستکردنی ئەو تۆپانە بەهێزەکانی پێشمەرگە، بەڕەزامەندی محەممەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانو سەرۆک وەزیرانی عێراق بوە.
بۆ ئهوهش حەلبوسی نوسیویهتى:"ئەم ڕێکارە ڕەتکراوەیە، دەبێتە هۆکارێک بۆ لێدان لەئاسایشی نیشتمانی کۆمەڵگە بەگشتییو پارێزگاکانی نەینەواو کەرکوک بەتایبەتی، هەروەک ترسیش ههیه کە ئەو چەکانە (خوانەخواستە) لەداهاتودا لەناکۆکی نەتەوەیی، یاخود حزبیدا بەکاربهێنرێت".
سەرۆکی دورخراوەی پەرلەمانی عێراق جەختدهكاتهوه، "دەبێت ئەو جۆرە چەکە، تەنها لەدەست سوپای عێراقی بێت، بەردەوام داوادەکەین کە تواناو لێهاتوییان بەهێزبکرێت.
Publish Date: ١٥ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٥:٥٣
محهمهد حهلبوسى دژایهتیهكى خۆى بۆ هێزهكانى پێشمهرگه ڕاگهیاند و جهختیكردهوه کە "پێدانی تۆپهاوێژی پێشكەوتوو بەپێشمەرگە بەتەواوی ڕەتدەكەینەوە.