بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی سپای سەردەشت وتی: تەرمی 32 شەهیدی تازە دۆزراوی سەردەمی شەڕی ئێران و عێڕاق ئەمڕۆ یەکشەممە 25 ی خەرمانان لە یەکێک لە گوندەکانی سەردەشت بە ناوی دۆڵە توو پێشوازی کرا.
سەرهەنگ سەمەد محەمەد عەلیزادە زیادی کرد: پاشان تەرمی ئەو شەهیدانە لەسەر شانی خەڵک بەڕێ دەکرێت و دوای پێشوازی و بەڕێ کردنی لە شارەلانی باشووری پارێزگا، دەگوازرێتەوە بۆ ورمێ.
ناوبراو وتیشی: ئەو شەهیدانە کە لە ناوچەی ئۆپراسیۆنیی باکووری ڕۆژاوا و کوردستانی عێراق دۆزراوەتەوە، بریتییە لە 8 شەهیدی بارمتەگیراو کە لەلایەن گرووپە دژبەرەکانەوە شەهید کراون و هەروەها 15 شەهید لە دارستانەکانی ئالواتان، شەهیدێک لە گوندی بلو، 6 شەهید لە ناوچەی ئۆپراسیۆنیی بلفت و دوپازا هاوپەیوەند بە ئۆپراسیۆنی نەسر 7، شەهیدێک لە بانە و شەهیدێک لە ناوچەی باسنی عێراق هی ئۆپراسیۆنی نەسر چوارە.