سەرچاوە یەمەنییەکان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تێلاڤیڤ چی دیکە نابێت لەسەر سیستەمی دژە مووشەکی خۆی حەسێب بکات، لە بەردەوام بوونی ئۆپراسیۆنی خۆیان تا کاتی ڕاگرتنی شەڕی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە یەمەنییەکان بە کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادنیان ڕاگەیاند کە ناتوانن بڕوا بکەن بە گێڕانەوەی ئیسرائیلییەکان سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی ئەنجام دراو لەلایەن سوپای یەمەنەوە.

ئەو سەرچاوە ڕوونی کردەوە کە سوپای یەمەن بەڵێنی ئەنجامی ئۆپراسیۆنی ورد و کتوپڕی داوە و سەرجەم بەڵێنەکانی خۆی بە بێ هەڵکەوت جێبەجێ دەکات. ئۆپراسیۆنی یەمەنییەکان تەنیا یەک کاردانەوە نییە، بەڵکوو بە ئۆپراسیۆنێکی کورد و پلان بۆ داڕێژراو و ستراتیژیک شوێنگیری دەکرێت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە یەمەنییەکان ڕوونیان کردەوە کە دوژمنی ئیسرائیلی لەمەوبەدوا نابێت لەسەر سیستەمی مووشەکی خۆی حەسێب بکات.

ئەو سەرچاوەگەلە ڕایانگەیاند کە یەمەنییەکان پێشتریش درۆنی یافایان بەرەو ئیسرائیل هاویشتبوو و بە چەکی نوێی خۆیان بانکی ئامانجە ستراتیژیکەکانی تێلاڤیڤیان کردووەتە ئامانج و دوژمن ناتوانێت کات و شوێنی ئۆپراسیۆنەکانی داهاتوو پێش بینی بکات.

ئەو سەرچاوەگەلە وتیشیان کە یەمەنییەکان تەکنۆلۆژیای نوێیان دەست خستووە کە لە بەشێکی لە هێرش بۆ سەر کەشتییە ئەمریکییەکان لە دەریای سوور کەڵکیان وەرگرتووە. ئەو تەکنۆلۆژیایە دەبێتە هۆی شکستی شوێنگیری کردنی مووشەک و درۆنەکان لەلایەن دوژمنەوە.

یەمەنییەکان ڕایانگەیاند کە بە باشی سیستەمی بەرگری دوژمنی ئیسرائیلیان لێک داوەتەوە.

ئەو سەرچاوەگەلە ڕوونیان کردەوە کە دوژمنی ئیسرائیلی و سەرجەم دانیشتووانی فەلستینی داگیرکراو تا کاتێک کە درێژە بدەنە هێرش بۆ سەر غەززە و کەرتی ڕۆژاوا، ئەبێ چاوەڕوانی خراپترین هێرشەکان بن. یەمەن خۆی بۆ شەڕ لەگەڵ دوژمن بە تاکتیکی جیاواز ئامادە کردووە و دەزانێت کە ئەو شەڕە درێژخایەن دەبێت و کەواتە توانایی سەربازی و سترتایژیکی خۆی بۆ ئەو مەبەستە ئامادە کردووە.