مێدیاکانی ئیسرائیل دانیان نا بە هاویشتنی مووشەکێکی زۆر بەهێز و سەروو دەنگی یەمەن بۆ سەر ناوچەیەکی سەربازی لە ناوچە داگیرکراوەکان .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە "المسیرە"، مێدیاکانی ئیسرائیل ڕاپۆرتیان دا کە مووشەکی یەمەنی هاوێژراو بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان مووشەکێکی زۆر بەهێز و سەروودەنگ بووە کە توانی سەرجەم لایەنە بەرگرییەکانی ئەو ڕژێمە ببڕێت.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: ئەو مووشەکە ناوچەیەکی سەربازی لە ناوچەی ئەللەد هەڵکەوتوو لە نزیکی فڕۆکەخانەی بێن گورینی کردووەتە ئامانج.

پێشتر مێدیا عبری زمانەکان دانیان پێدانا کە سیستەمی مووشەکی گومەز ئاسنین و پەیکان نەیانتوانی مووشەکە بالستیکەکەی یەمەم تێکبشکێنن.

ئەو مێدیاگەلە زیادیان کرد کە زیاتر لە 20 مووشەک لە سیستەمی حیتس و فەلاخێن داووا جێگیر لە قودسی داگیرکراوە بەرەو مووشەکی یەمەنی بهاوێژن بەڵام نەیانتوانی تێکی بشکێنن.