دوابەدوای پێکانی دڵی ناوچە داگیرکراوەکان بە مووشەکێکی بالستیکی دوورهاوێژ زیاتر لە دوو ملیۆن زایۆنی بەرەو گیانپەناکان هەڵاتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیاکانی ئیسرائیل لە هەڵاتنی دوو ملیۆن و 365 هەزار ئیسرائیلی بەرەو گیانپەناکان لە ناوچە داگیرکراوەکان لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵیان دا.

هەروەها گرووپەکانی ئاگر کوژێنەوە خۆیان گەیاندە شوێنی هاویشتنی مووشەکە یەمەنییەکە لە تێلاڤیڤ تا ئاگری ئەو هێرشە بکوژێننەوە.

ئەمە یەکەم جار نییە کە مووشەکێکی بالستیک تێلاڤیڤ دەکاتە ئامانج و سوپای ئیسرائیل لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ئەو شکستە هەواڵگرییە بۆ ناسینەوەی ئەو مووشەکەی دەست پێکردووە.