هاویشتنی سەرکەوتووانەی مانگیلەی "چەمرانی ١"ی بەرهەمی ڕێکخراوی پیشەسازیی ئەلەکتروونیکی وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران بوو بە مانشێتی یەکەمی میدیاکانی جیهان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مانگیلەی توێژینەوەیی "چەمرانی ١" لە لایەن مانگیلەبەری قایمی ١٠٠ هاویشترایە گەردوون و بە سەرکەوتوویی دوای جێگربوون لە سووڕگەی ٥٥٠ کیلۆمەتریی زەوی، یەکەمین سیگناڵەکانی خۆی ڕەوانە کرد.

ئەم مانگیلەیە لە لایەن گرووپی گەردوونیی پیشەسازیی ئەلەکتروونیکی وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری(صاایران) و بە هاوکاری و هاوبەشیی توێژینگەی هەوافەزا و کۆمپانیا تایبەتییەکانی زانست‌تەوەر داڕێژراوە و چێکراوە و نزیکەی ٦٠ کیلۆ کێشی هەیە و ڕاسپاردەی سەرەکیی بۆ تاقیکاریی سیستەمگەلی سەخت‌ئامێری و نەرم‌ئامێری بۆ سەلماندنی تەکنولۆژیای مانۆری سووڕگەیی لە بەرزایی و فازە.

هەڵسەنگاندنی ژێرسیستەمەی پێشخەری گازی سارد لە سیستەمگەلی گەردوونی و هەڵسوکەوتی ژێرسیستەمگەلی ناوبەر و کۆنتڕۆڵی هەلومەرجەکان لە ڕاسپاردەی دەرەکیی "چەمرانی ١" بەئەژمار دێن.

هاویشتنی سەرکەوتووانەی مانگیلەی توێژینەوەیی "چەمرانی ١" لە لایەن میدیاگەلی نێودەوڵەتی دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی بوو.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز لە شرۆڤەی ئەم ڕووداوە گرنگە بە مانشێتی "ئێران دووەمین مانگیلەی لەم ساڵدا ڕەوانەی سووڕگەی زەوی کرد"، نووسی: ئێران ڕۆژی شەممە مانگیلەیەکی توێژینەوەیی بە مووشەکێکی چێکراوی سوپای پاسداران هاویشتە سووڕگەی زەوی. میدیاکان ڕایانگەیاند کە مانگیلەی "چەمرانی ١" کە بە مانگیلەبەری قایمی ١٠٠ هاویشتراوە، لە سووڕگەیەک بە درێژایی ٥٥٠ کیلۆمەتر (٣٤٠ مایل) جێگر بووە و هەڵگری سووتەمەنیی جامدە. ئەم مانگیلەیە لە لایەن هێزی هەوافەزای سوپای پاسدارانەوە داڕشتراوە و چێکراوە.

هەواڵدەریی ئاسۆشیتدپرێس‌ـیش لەبارەی ئەم ڕووداوە گرنگە نووسی: ئێران ڕۆژی شەممە بە مووشەکێکی چێکراوی سوپای پاسداران، مانگیلەیەکی هاویشتە گەردوون ... ئێران ئەم هاویشتنە سەرکەوتووانە وەسف کرد؛ ڕووداوێک کە دووەمین هاویشتنی لەو جۆرە بەئەژمار دێت و مانگیلەیەک بەو مووشەکە لە سووڕگەدا جێگر دەکات.

کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی دۆیچەوەلەی ئاڵمانیش نەیتوانی خۆی لەو بابەتە گرنگ و بەرجستەیە ببوێرێت و ڕایگەیاند: ئێران بە سەر کەوتوویی مانگیلەیەکی توێژینەوەیی هاویشتە سووڕگەی زەوی ... ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانانی هوشدار دەدەن کە لە توکنۆلۆژییەکی هاوشێوەی هاویشتنی مانگیلە، دەکرێت بۆ مووشەکە بالیستییەکان کەڵک وەرگیرێت؛ لەوان مووشەکگەلێک کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمییان هەیە.

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "الجزیرە" لە پێوەندی لەگەڵ هاویشتنی مانگیلەی توێژینەوەیی "چەمرانی ١"ی چێکراوی ڕێکخراوی پیشەسازیی ئەلەکتروونیکی وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند: ئێران مانگیلەیەکی توێژینەوەیی نوێی هاویشتە سووڕگەی زەوی کە هاوکاتی بەرەنگاربوونەوەی ڕەخنە و دژایەتیی وڵاتانی ڕۆژئاوایی، هەنگاوێکی تری لە پێشخستنی پلانە هەواگەردوونییەکانی خۆی هەڵگرتووە ... ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەم مانگیلە بە کێشی ٦٠ کیلۆگرام (١٣٢ پۆند)، "تاقیکاریی سەخت‌ئامێری و نەرم‌ئامێری بۆ نیشاندانی تەکنۆلۆژیای مانووری سووڕگەیی لە بەرزاییەکانە".

کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی بلۆمبێرگ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش ئەم ڕووداوە گرنگەی ڕۆماڵ دا و نووسی: ئێران ڕۆژی شەممە مانگیلەیەکی توێژینەوەیی چێکراوی ناوخۆی ڕەوانەی گەردوون کرد. "چەمرانی ١" کە لە لایەن هێزەکانی هەوافەزای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە چێکراوە، بە سەرکەوتوویی لە سووڕگەی ٥٥٠ کیلۆمەتری (٣٤٢ مایلی)ی زەوی جێگر کرا.

هاوکات، ئاژانسی ئانادۆلوی تورکیا سەبارەت بەو ڕووداوە ڕایگەیاند: ئێران مانگیلەی توێژینەوەیی "چەمرانی ١"ی بە سەرکەوتوویی ڕەوانەی گەردوون کرد. ڕاسپاردەی سەرەکیی ئەم مانگیلەیە تاقیکاریی سەخت‌ئامێری و نەرم‌ئامێری بۆ سەلماندنی تەکنۆلۆژیای مانووری سووڕگەیی لە بەرزایی و فازە. مووشەکی سووتەمەنی جامدی قایمی ١٠٠ پێشتریش هاویشتنێکی تاقیکارانەی ژێرسوورگەیی بە سەرکەوتوویی لە نوامبێری ٢٠٢٢ ئەنجام داوە.

بەشی ئینگلیزیی کەناڵی هەواڵی "المیادین"ـیش لە ڕاپۆرتێکدا وتی: ئێران مانگیلەی توێژینەوەیی "چەمرانی ١"ی چێکراوەی ناوخۆی بە سەرکەوتوویی ڕەوانەی گەردوون کرد. ئەم مانگیلەیە بەیانی ئەوڕۆ شەممە بە مانگیلەبەری قایمی ١٠٠ کە لە لایەن کارناسانی هەوافەزای سوپای پاسداران چێکراوە، لە سووڕگەیەک بە درێژایی ٥٥٠ کیلۆمەتریدا جێگر کرا. قایمی ١٠٠ یەکەمین مانگیلەبەری سێ قۆناغی بە سووتەمەنیی جامدی ئێرانە. پێشتر میدیا فەرمییەکان ڕایانگەیاندووە کە لە مانگی ژانڤیەدا بۆ یەکەم جار مانگیلەیەک بە سەرکەوتوویی لە سووڕگەی سەرووی ٥٠٠ کیلۆمەتر (٣١٠ مایلی) جێگر کراوە. هەر لەو مانگەدا، ئێران لە جێگرکرانی ٣ مانگیلە لە سووڕگە، کەمێک پاش هاویشتنی یەکەمین مانگیلەی توێژینەوەیی لە لایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هەواڵی دا.

ئێکۆنۆمیک تایمز لەوبارەوە ڕایگەیاند: ئێران بە سەرکەوتوویی مانگیلەیەکی هاویشتە گەردوون. تاران مانگیلەی توێژینەوەیی چەمرانی ١ی بە کەڵک‌وەرگرتن لە مانگیلەبەرێکی چێکراوەی سوپای پاسداران بە سەرکەوتوویی ڕەوانەی سووڕگەی زەوی کرد. وێستگەکانی زەوی. سیگناڵگەلێکیان لەو مانگیلەیە پێ گەیشتووە.

تەلەڤیزیۆنی ئەی‌بی‌سی نیوزیش خێرا پاش ڕووداوەکە ڕاپۆرتی دا: تاران ڕایگەیاندووە کە مانگیلەیەکی بە سەرکەوتوویی ڕەوانەی گەردوون کردووە. ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە مانگیلەیەکی توێژینەوەیی بە مووشەکێکی چێکراوەی سوپای پاسداران هاویشتۆتە سوورگەی زەوی.

هەروەها تەلەڤیزیۆنی فڕانس ٢٤ لەوبارەیەوە بڵاوی کردەوە: مانگیلەی نوێی توێژینەوەیی چەمرانی ١ ئەوڕۆکە شەممە بە سەرکەوتوویی لە سوورگەی زەویدا جێگر بوو. تاران پێداگرە لە چالاکییە گەردوونییەکانی ئەو وڵاتە تەنیا بۆ ئامانجی ئاشتی‌خوازانە و بەرگرانەیە، بەڵام دەوڵەتانی ڕۆژئاوایی زۆر جار لە بابەتی هاویشتنی مانگیلە هوشداریان بە ئێران داوە؛ چونکە لە کەڵک‌وەرگرتن لە هەمان تەکنۆلۆژی بۆ مووشەلگەلی بالیستیکی دەترسن.

میدیای زایۆنیی "جروزالم پۆست" بە مەودایەکی کەم لە ڕووداوەکە ڕایگەیاند: ئێران مانگیلەی توێژینەوەیی "چەمرانی ١"ی خۆی ڕۆژی شەممە هاویشتە سووڕگەی زەوی کە ئەمە دووەمین هاویشتنی سەرکەوتووانەی مانگیلە لەم ساڵدایە.