وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: گەمارۆکان ئامرازی گوشار و بەرەنگارین و نەک ئامرازی هاوکاری. هەر بۆیە ئامرازێکی شک‌خواردووە و بە کردەوە نەیتوانیوە کاردای خۆیان بسەلمێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بە هەواڵدەریی دەنگ و ڕەنگی ئێران لە کاردانەوە بە پاگەندەکانی ڕۆژئاوا دژی ئێران سەبارەت بە هەناردەی چەک بۆ ڕووسیا و سەپاندنی گەمارۆی نوێ، جەختی کرد: ڕۆژئاواییەکان دەبێ بزانن گەمارۆکان شکستیان هێناوە و چیتر لە رێگەی گەمارۆوە ناتوانن بڕیارەکانی خۆیان بەسەر ئێراندا بسەپێنن.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە جێی سەرسووڕمانە ڕۆژئاواییەکان نازانن گەمارۆکان چ لە بابەتی ناڤۆکی و چ لە بوارەکانی تردا، ئەزموونێکی شکست‌خواردووە، ڕایگەیاند: گەمارۆ ئامرازی گوشار و بەرەنگارییە و نەک ئامرازی هاوکاری. هەر بۆیە ئامرازێکی شک‌خواردووە و بە کردەوە نەیتوانیوە کاردای خۆیان بسەلمێنێت. کەواتە پێویستە ڕۆژئاواییەکان ڕەهەندێکی تر بگرنە بەر.