سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی سەبارەت بە دەسکەوتەکانی هاویشتنی مانگیلەی "چەمرانی ١" بۆ گەردوون ڕایگەیاند: بەرهەم‌هێنانی ئەم مانگیلەیە هەنگاوێکی زۆر گرنگ لە گەشەی پیشەسازیی گەردوونی وڵات بەئەژمار دێت.

حەسەن سالارییە لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بە دوایین دۆخی مانگیلەی توێژینەوەیی "چەمرانی ١" کە بەیانی ئەوڕۆ بە یارمەتیی مانگیلەبەری "قائیمی ١٠٠" ڕەوانەی گەردوون کرا، وتی: مانگیلەی چەمرانی ١، چونکە دڵاوەتە بەرزایی ٥٥٠ کیلۆمەتری، وەک مانگیلەکانی تر ڕێژەی ئاڵوگۆریی ٩٠ بۆ ١٠٠ خولەکە.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێوشوێنیی ڕۆژ و شەوی مانگیلەکان بە شێوەی پەیتاپەیتایی، وتیشی: لە ئێستادا بەپێی ٢ پێوشوێنییەک کە لە ڕۆژدا هەمانە، مانگیلەی چەمرانی ١ بە سەرکەوتوویی جێگر بووە و سیگناڵەکانی ئەو مانگیلەیە نیشاندەری کاردا دروستی ژێرسیستەمە دابین‌کراوەکانی هێزی مانگیلەن.

سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی بە ئاماژە بە تاقیکاری و توێژینەوەیی‌بوونی چەمرانی ١، ڕوونی کردەوە: ئەم مانگیلەیە بۆ تاقیکاری داڕێژراوە و بڕیارە ئەنجامی تاقیکارییەکان بۆ پڕۆسەی داڕشتنی مانگیلەکانی دواتر بەکار بهێنرێت و بەوەشەوە ئەم تاقیکارییە هەنگاوێکی گرنگ لە گەشەی پیشەسازی گەردوونی بەئەژمار دێت.