سەرۆک کۆماری ئێران دوای سەفەرێکی سێ ڕۆژە بۆ عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی نەجەفی بەرەو تاران بەجێهێشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک،کۆماری ئێران و وەفدی وەزیرانی هاوڕێی لە کۆتایی سەفەری سێ ڕۆژەی بۆ عێراق ئێوارەی ڕۆژی هەینی (٢٣ی مانگی خەرمانان) بەسرەی بەرەو تاران بەجێهێشت. سەردانەکەی سەرۆک کۆمار بۆ عێراق سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە (21 خەرمانان 1403) بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای بەرپرسانی سیاسی و ئابووری وڵاتەکەمان دەستیپێکرد.

سەرتا چووە بەغداد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەوە و دواتر گەیشتە هەولێر و سلێمانی.

دواتریش چووە نەجەف و کەربەلا و بەسرە و کۆتایی بە یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات هێنا و گەڕایەوە ئێران.