نوێنەرایەتیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ئامانج و پلانێکی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆر یان ڕفاندن لە ڕۆژئاوا یان هەر وڵاتێکی تر نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە وەڵامی تۆمەتبارکرانی ئێران بە ئەنجامدانی تیۆری دژبەرانی لە دەرەوەی وڵات، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ئامانج و پلانێکی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆر یان ڕفاندن لە هیچ وڵاتێکی تردا نییە.

ڕاشیگەیاند: ئەم دەنگۆ و هەواڵسازیانە لە لایەن ڕژیمی زایۆنییەوە، گرووپی تیرۆریستیی موجاهێدینی سەقامگرتووی ئاڵبانی و هەندێک دامودەزگای هەواڵگریی ڕۆژئاوایی و لەوان ئەمریکا ساز دەکرێت، بۆوەی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی پێ داپۆشن.