بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە جێگری زانستی، تەکنولوژی و ئابووریی زانستتەوەری سەرۆک کۆماری، نەوید گودەرزی بەڕێوەبەری گشتیی ئەم کۆمپانییە، سەبارەت بە ئامانجی گەشە و خۆجێیکردنی تەکنۆلۆژیای دەرمانسازی لە لایەن نانۆ دەرمان، وتی: دەرمانی تێدرۆکس وەک دووەمین دەرمانی ئەم کۆمپانیایە بەپێی تەکنۆلۆژیای کێنژۆگێ ئانتی بادی، بەرەی نوێ دەرمانە نوێکانی شێرپەنجەیە کە هاوکاتی کۆنتڕۆڵی شانی شێرپەنجەیی و چارەسەریی نەخۆشەکە، تێچوویەکی کەمتر دەخاتە ئەستۆی نەخۆش.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەناردەی بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە بۆ وڵاتانی ڕووسیا، ئێکوادۆر، سووریا، تورکیا و عێراق، ڕاشیگەیاند: ئەم کۆمپانیایە هاوکاتی داهاتی دراویی ساڵانە ٣ ملیۆن دۆلار، تا ئێستا بۆتە هۆی پاشکەوتی دراویی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری لە چارەسەریی نەخۆشینی ملتاف.
شایانی باسە، نانۆدەرمان وەک کۆمپانیایەکی زانستتەوەری ئێرانی لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی بە هەوڵی تاقمێک مامۆستای زانکۆ و خوێندکاری زانستگەی دەرمانسازیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان و بە ئامانجی گەشە و بەرهەمهێنانی دەرمانی پێشکەوتە، دامەزرا.