ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق سێ قۆناغ لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی ئەو وڵاتە بۆ پاڵپشتی لە هێزەکانی فەلەستینی شی کردەوە.

بەڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبوو ئالاء وەلائی ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق لە لێدوانێک بۆ کەناڵی "المسیره"، جەختی لەوە کرد کە بە ئیزنی خودا ئامانجەکانی هێڕشی گەردەلوولی ئەقسا و لەوان هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی کەرتی غەزە و ئازادکرانی یەخسیرانی فەلەستینی بەزوویی وەدی دێن.

وتیشی: ٧ی ئاکتەوبر لاپەڕەیەکی نوێ لە پەرتووکی شەڕی دژی داگیرکەر هەڵدرایەوە.

وەلائی لە درێژەدا ئاماژەی بە سێ قۆناغ لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بۆ پاڵپشتی لە هێزەکانی فەلەستینی کرد و ڕایگەیاند: قۆناغێ یەکەم بە کردنە ئامانجی پێگەگەلی ئەمریکی لە هەولێر و حەریر لە ناو خاکی عێراق دەستی پێکرد و دەسکەوتی باشی بوو. قۆناغی دووەم کردنە ئامانجی بنکەکانی زایۆنی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان و لەوان وێستگەکانی کارەبا و بەندەرکانی ئەسدوود و حەیفا لەخۆ دەگرێت و قۆناغی سێهەمیش بریتی دەبێت لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ پاڵەوانانی یەمەنی.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بەرەو قۆناغێکی چوارەمیش کە بە هاوئاهەنگی مەیدانەکانی شەڕ و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە مەیدانی زیاتردا ئەنجام دەدرێت، هەنگاو دەنێین.