گەورەترین کۆبوونەوەی قورئانی جیهان، بە میوانداریی پرۆگرامی "محفل" و ئامادەبوونی مەدح‌بێژانی ئەهلی بەیت(دخ) و میوانانی فەلەستینی، لە ناو گۆڕکی پێغەمبەری مەزن(دخ)ی حەرەمی ئیمام ڕەزا دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەورەترین کۆبوونەوەی قورئانی جیهان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ٢٢ی خەرمانان پاش بانگی شێوان بە میوانداریی پرۆگرامی "محفل" و ئامادەبوونی مەدح‌بێژانی ئەهلی بەیت(دخ) و میوانانی فەلەستینی، لە ناو گۆڕکی پێغەمبەری مەزن(س‌خ)ی حەرەمی ئیمام ڕەزا دەستی پێکرد.

شایانی باسە، حوجەتولئیسلام غوڵامڕەزا قاسمیان (مامۆستای حەوزە و زانکۆ)، ئەحمەد ئەبولقاسمی(قورئان‌بێژی نێونەتەوەیی ئێران)، ڕەزوان دەروێش(شاعیری خەڵکی سووریا)، سەید حەسنەین ئەلحەلو (قورئان‌بێژ و بانگدەری زیارەتگەکانی حسێنی و عەباسی)، و حامد شاکرنژاد(قورئان‌بێژی نێونەتەوەیی ئێران) میواندارانی پرۆگرامی "محفل"ـن.