سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان وتی: کوردستان خۆی بۆ بەڕێوەندی بردنی گەورەترین ڕێوڕەسمی مەولوودی خوێنی ئێران ئامادە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسعەد فەرهادی لە کۆبوونەوەی بەرنامەڕێزی بەرنامەکانی هەفتەی یەکگرتوویی بە پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەبیع الاول ڕایگەیاند: حەوزەی هونەری کوردستان تا ئێستا نۆزدە جار ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە سەید بەهائەدین شەمس قورەیشی لە سنە بەڕێوە بردووە.

ناوبراو درێژەری دا: ئێستا بیستەمین خولی لێزلێنانی ئەو عارفە کوردە ڕۆژی دووشەممە 26 ی خەرمانان لە مزگەوتی گشتی سنە بەڕێوە دەچێت.

جێگری ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستانیش لە بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی دەف ژەنی بە بەشداری دەف ژەنان و دەروێشەکانی کوردستان لە گۆڕەپانی ئازادی سنە لە دوازدەی ڕەبیع ئەوەل هەواڵی دا.