بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: لە بوردمانی قوتابخانەی جاعونی سەر بە ئاژانسی ئانراو لە ناوەندی کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، تا ئێستا 18 هاووڵاتی فەلەستینی شەهید بوون. لە ئەو قوتابخانە هەزاران ئاوارەی فەلەستینی نیشتەجێن.
ناوبراو زیادی کرد: قوتابخانە و خێوەتی نیشتەجێ بوونی ئاوارەکان لە غەززە، بوونەتە گرینگترین ئامانجی بوردمان و مووشەک بارانەکانی ئیسرائیل. جێگای سەرەنج بۆ وڵاتانی ئەمریکا، بریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و کەنەدەدا و ئۆسترالیا و دیکە هەناردە کارانی بۆمب و مووشەک بۆ ئیسرائیل.