بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ سەرۆکانی ئێران و عێراق ئیرادەیەکی جددییان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەمیان و بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوانیان و ئەم بەرنامەیە دەتوانێت بە وردی ڕێگای گەشەسەندنی پەیوەندییەکان و ئاستەنگ و پێداویستییەکانی دیاری بکات.
پزشکیان لە درێژەدان بە دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، لە دیدار لەگەڵ "فایق زیدان"، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەم وڵاتە، جەختی کرد: ویستم پێش چوونم بۆ ئەمریکا سەردانی وڵاتێکی ئیسلامی بکەم و هەر بۆیە عێراقمان هەڵبژارد کە بەڕاستی نیشتمانی دووەممانە.
ڕوونیشیکردەوە: ئەمریکا هەوڵدەدات یەکێتی و هاودەنگی نێوان موسڵمانان و وڵاتانی ناوچەکە بشێوێنێت ، بەڵام ئێمە لە ڕووی باوەڕەوە باوەڕمان وایە کە هەموومان براین..