بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام غوڵامڕەزا ئەبازەری ڕاوێژکاری فەرهەنگی ئێران لە عێراق وێڕای نرخاندنی ڕێپێوانی ئەربەعین وەک ڕەساڵەتێکی مەزن و چەندلایەنە، ڕایگەیاند: هاوکاتی بەڕیوەچوونی ئەم چووڵە ئایینی-فەرهەنگییە، شایەدی دەرکەوتنی کۆمەڵێک ئەخلاقی دڵەڤانانە، لێبوردوویانە و بەخشندانە لە نێوان زیارەتکاراندا بووین و ئەمە تەنیا لە ڕووداوێکی وەک ئەربەعین دەوەشێتەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ڕێکخراوی فەرهەنگ و پێوەندییە ئیسلامییەکان وەک بەرپرسی چالاکیگەلی فەرهەنگیی دەرەوەی وڵات، ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە لە ڕاپەڕاندنی ئەم چالاکییە فەرهەنگییە لە عێراق و هەرچی ساڵە نزیکەی ٩ ملیۆن زیارەتکار لە نێوان ئێران و عێراق لە هاتوچۆدان و ئەمە نیشاندەری پێوەندیی قووڵ و لێكدانەبڕاوەی گەلانی دوو وڵاتە.
ڕاوێژکاری فەرهەنگی ئێران لە عێراق، پێوەندیی نێوان ئێران و حیراقی سەرتر لە دراوسێتی و دۆستایەتی زانی و وتیشی: ئێمە هاوبەشی فەرهەنگی، مەزەبی و کۆمەڵایەتییەکی زۆر و دێرینمان پێکەوە هەیە. دیارە تۆکمەبوونی پێوەندییە دیپلۆماتیکییەکان بەهۆی پێوەندیی فەرهەنگی تۆکمەوە مومکینە و لەمناوە ڕێپێوانی ئەربەعین دەتوانێ یارمەتیدەری تۆکمەترکردنی پێوەندییە فەرهەنگی وسیاسییەکانی نێوان دوو وڵات بدات.