سەرۆک کۆماری ئێران لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەگەر پێکەوە بین، ناکەوینە سەر ئاگر و دەتوانین هەنگاوی گەورە بنێین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان ، سەرۆک کۆماری ئێران لە میانەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: سەفەرەکەم دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئێمە کە بۆچوونەکانمان یەکبخەین و هەنگاوەکانی داهاتوو لەو پێوەندییەدا لە ناوخۆدا بنێین.

وتیشی: لیژنەی تایبەت پێکدەهێنرێت سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕێککەونەکان. نابێت هیچ کێشەیەک لەم چوارچێوەیەدا هەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە درۆی وڵاتانی ڕۆژاوایی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مافی مرۆڤ نیشان دەدات. ڕژێمی زایۆنی منداڵان، ژن و لاوان دەکوژێت و هەر فەلەستینییەک کە هەوڵی بەرگریکردن لە خۆی بدات، بە تیرۆریست ناودەبات.

پزشکیان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەرکی ئێمە دوورکەوتنەوەیە لە هەر فیتنە و ناکۆکییەک. ئەگەر پێکەوە بین ناکەوینە ناو ئاگر و دەتوانین هەنگاوی گەورە بنێین. ئێمە بەدوای عێراقێکدا دەگەڕێین کە سەربەخۆیی و سەروەری و ئاسایشی هەبێت و کەشێکی ئاشتی و برایەتی و ئینتیما و خۆشگوزەرانی تێدا دروستبکرێت.