سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، بە ئاماژە بە پلەی یەکەم و دووەمی ئەو زانکۆیە لە سێ ساڵی ڕابردوو لە ئاستی زانکۆ پزیشکییەکانی وڵات، وتی: پارێزگای کوردستان دەتوانێ ببێتە جەمسەری گەشتیاری تەندروستی لە ڕۆژئاوای ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرەیدوون عەبدولمەلێکی لە کۆبوونەوەیەکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، سەبارەت بە هەنگاوە ئەنجامدراوەکانی ئەو زانکۆیە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لە پارێزگای کوردستاندا وتی: لەم ماوەیە ١٢٨ پڕۆژە تەندروستی و لەوان کردنەوەی ۵۵ یانەی بێهداشت، ۱۳ ناوەندی کۆگری تەندروستی و ۱۳ بنکەی بێهداشتی و هەروەها هەلی بەهرەمەندی لە ئانژیۆگرافی، پەت‌ ئێسکێن و کۆمۆتراپی وەبەرهێنراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە بوونی ٢٩٦ پزیشکی لێهاتوو و پسپۆڕ لە پارێزگا و دابەزینی نرخی نەخۆشانی ڕاگوازراوە بۆ دەرەوەی پارێزگا تا ئاستی لەسەدا ١٢ بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی بیمەی سڵامەت بە هەنگاوێکی بەرز لە بواری پزیشکی کوردستان زانی و ڕایگەیاند: بەو هۆیە کوردستان دەتوانی ببێتە جەمسەری گەشتیاری تەندروستی لە ڕۆژئاوای ئێران و شوێنی وەرگرتنی نەخۆشانی هەرێمی کوردستان بێت.