مورات فیرات ئۆغڵۆ دەرهێنەری کوردی کوردستانی تورکیا بە فیلمی "یەک لەو ڕۆژانەی کە هەموان دەمرن" خەڵاتی ئۆریزۆنتی ٨١ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیزی مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "یەک لەو ڕۆژانەی کە هەموان دەمرن" بە ورووژاندنی پرسی فەلسەفیی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕۆژانەی مرۆڤ لەگەڵ مەرگی خۆی، چیرۆکی ٢٤ کاتژمێری ژیانی کورێکی هەژارە بە ناوی ئیوپ کە بڕیار دەدا خاوەن کارەکەی خۆی بکوژێت، بەڵام ...

٨١ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز دوای ناساندنی براوەکانی ئەم خەڵاتە ڕۆژی ١٨ی خەرمانان کۆتایی بە چالاکییەکانی ئەم خولەی خۆی هێنا.