سەرۆکی گشتی گومڕوک وتی: لە سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ عێراق ڕێککەوتننامەی گشتی بۆ ئاسانکاری لە ڕەوتی گومڕوکی نێوان دوو وڵاتەکە واژۆ دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ڕزوانی فەر سەرۆکی گشتی گومڕوکی ئێران وتی: یەکێک لە بەرنامەکانی سەرۆک کۆمار بۆ سەفەر بۆ عێراق واژۆی ڕێککەوتننامەی گشتی گومڕوکی و ڕێککەوتننامەیەک بۆ پەڕینەوەی جۆرەکانی ئۆتۆمبێل بە بێ پێداویستی بە تێپەڕاندنی ڕەوتی گومڕوکی و بە پێی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی کارنە تیرە. ئەو ڕێککەوتننامەگەلە لەسەر بنەمانی ئاسانکاری ڕەوتی گومڕوکەکانی نێوان دوو وڵاتەکە دەبێت.

ناوبراو ڕایگەیاند: بەرز کردنەوەی کاتژمێری کاری گومڕوکەکانی دوو وڵاتەکە، دروست کردنی یەکێتییەک لە نێوان هەرێم و گومڕوک و سنوورەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە و هەروەها گەشەی ژێرخانەکان و ئیمکاناتی گومڕوکاتی سنووری لە دوو وڵاتەکە لە حاڵەتگەلێکە کە دەبێتە هۆی گەشەی پێوەندی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق.