وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دوورگەکانی ئەبوومووسا، تونبی گەورە و تونبی بچووک بەشی لێک دانەبڕاو و هەتایی خاکی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەندێک بڕگەی هاوپەیوەند بە ئێران لە بەیاننامەی سەد و شەست و یەکەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لە ڕیازی ئیدانە کرد و ئەوەی دووپاتە، ناسازێنەر و بێ ئەنجام وەسف کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕگەی هاوپەیوەند بە دوورگە ئێرانییەکان لە کەنداوی فارسی بە توندی ڕەت کردەوە و جەختی کرد: دوورگەکانی ئەبوو مووسا، تونبی گەورە و بچووک بەشی لێک دانەبڕاو و هەتایی خاکی ئێرانە.

ناوبراو زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی هەر جۆرە لێدوانێک سەبارەت بە نیشتەجێ کردنی، سەفەری بەرپرسانی ئیداری و لەشکری بۆ دوورگەکانی ئێران و هەروەها بەڕێوەبردنی مانۆڕی سەربازی لە سنوورەکانی خۆامن بە دەستێوەردان لە کاروباری خۆمان دەزانین و ئیدانەی دەکەین.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە بڕگەی بابەتەکانی هاوپەیوەند بە بەرنامەی ئەتۆمی زیادی کرد: کۆمارتی ئیسلامی ئێران بەردەوام پابەندەی یاسا و بەڵێنە نێودەوڵەتیەکان بووە و لێدوانی بێ بنەما لە ئەو بارەوە بێ بایەخە،